ڕاستەوخۆ

تڕه‌مپ داوای له‌ بارزانی و تاڵه‌بانی كرد هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئێران

reset font size increase font size

سی ئای ئەی هێزە کوردییەکان چەکدار دەکات تاوەکو لە ئێران ڕاپەڕین بکەن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ نوچه‌ تیڤی گوت، ترەمپ داوای لە بارزانی و تاڵەبانی کردووە هێرش بکەنە سەر ئێران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بۆ سی ئێن ئێن، ڕۆژی سێ شەممە ، ترەمپ بە تەلەفون قسەی لەگەڵ مستەفا هیجری سەرۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕێی ئەوە لە هێزە کوردییەکان دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتودا بەشداربن لە ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ڕۆژئاوای ئێراندا.

سەرچاوەکە وتوشیەتی: "پێمان وایە لە ئێستادا چانسێکی باشمان هەیە و چاوەڕێی هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیلین".

بە وتەی سی ئێن ئێن، کەسێکی ئاگادار لە گفتوگۆکان پێی ڕاگەیاندون بیرۆکەکە ئەوەیە هێزە کوردییەکان، هێزە ئێرانییەکان تێکبشکێنن تاوەکو کارئاسانی بۆ خەڵکی بێ چەک بکەن لە شارە گەورەکاندا ڕاپەڕین بکەن، بەبێ ئەوەی کۆمەڵکوژ بکرێن.

بیرۆکەیەکی دیکەش ئەوەیە، ئەو هێزانە ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای ئێران کۆنترۆڵ بکەن تاوەکو ئەمریکا و ئیسرائیل لەوێوە هێرشەکانیان بۆ قوڵایی ئێران درێژە پێبدەن.

ئەلێکس پلیتساس، بەرپرسێکی باڵای پێشتری پەنتاگۆن بە سی ئێن ئێنی وتووە: "ئاشکرایە ئەمریکا هەوڵ دەدات پرۆسەی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران بە چەکدارکردنی کوردەکان دەستپێبکات، چونکە خەڵکی ئێران بەگشتی بێچەکن و ئەگەر هێزە ئەمنییەکان دانەڕمێن و کەسێک چەکداریان نەکات، سەختە بتوانن دەسەڵات لە ڕژێم بسەننەوە".

وتوشیەتی: "پێموایە ئەمریکا هیوای ئەوە دەخوازێت ئەم ڕاپەڕینەی کوردەکان ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوانی دیکەش لە ئێراندا تاوەکو وەک ئەمان بکەن".

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا کرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، لە پەیوەندییەکەدا ترەمپ بە هەردوو سەرۆکەکەی وتووە، ئێوە لە ساڵی 2003وە پارە و چەک لە ئەمریکا وەردەگرن، ئێستا کاتی ئەوەیە باجی سەر ئەو موچە و چەکانەتان بدەن و هێرشی پێبکەنە سەر ئێران.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە نوچە تیڤیان ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆردومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی کوردستان بەتەواوی چڕبووەتەوە و لە شارێکی وەک سنە تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانە لەناوبراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.