هاوسەرۆکی دەم پارتی دهڵێت، لێدوانهكانی وهزیری دهرهوهی توركیا له بارهی هێرش بۆ سهر عێراق زیان به پرۆسهی ئاشتی دهگهیهنێت.
تولای هاتیمئۆغلاری له کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا باسی لهوهكرد، زۆر بەداخەوەن بۆ لێدوانەکانی هاکان فیدان کە باس لە هێرشێکی نوێ بۆ سەر عێراق دەکات، لێدوانهكانی فیدان وەک ئەوە وایە سەیری نەخشەی ناوچەکە بکات و لای خۆی بڵێت ئایا چۆن دەتوانن کێشە و بەربەستێکی نوێ لە ناوچەکەدا دروستبکەن.
راشیگەیاند، ئەم لێدوانانەی فیدان زیان بە پڕۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت و لەگەڵ رۆحی پڕۆسەکەدا یەکناگرێتەوە.
وتیشی: دوای رێکكەوتنی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی سوریا، ڕێگا بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی کرایەوە، چاوەڕێی هەنگاوی بنیادنەر لە حکومەت دەکەین.
قسهكانی هاوسهرۆكی دهم پارتی دوای ئهوههات، هاكان فیدان رایگهیاندبوو، دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە سوریا، رەهەندێکی دیکەی هەمان پرس لە عێراق بەڕێوەدەچێت و دوای تەواوبوونی دۆسیەی سوریا، نۆرەی عێراق دێت، كه مهبهستی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ هەرێمەکانی گەریلا له باشوری کوردستان بوو.