ڕاستەوخۆ

هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سوریا لە سنورەکانی حەسەکە کشانەوە

reset font size increase font size

لە بەردەوامیی پرۆسەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی، نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق، ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە سنورەکانی حەسەکە کشانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە رۆژاڤای کوردستان بڵاوکراونەتەوە، جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق، ئەمڕۆ قۆناغێکی دیکەی تێپەڕاند و ‌هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا، لە سنوورەکانی پارێزگای حەسەکە کشانەوە.

زانیارییەکان ئاشکرایانکرد، ‌هێزەکانی دیمەشق 100 کیلۆمەتر روو بە رەقە و 60 کیلۆمەتر روو بە شدادێ، لە پارێزگاری حەسەکە دوور کەوتوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانەی بۆیان دیاریکرابوو له‌ وێ جێگیر بوون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیش، ناوەندی شاری حەسەکەیان جێهێشتوە. هەسەدە هێزەکانی خۆی لە سێ شوێنی دەوروبەری حەسەکە جێگیر کردووە.

دوای کشانەوەی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا، هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە، ئەرکی پاراستن و کۆنترۆڵکردنی ئەو رێگە و شوێنانەیان گرتووەتە ئەستۆ، کە پێشتر هێزەکانی دیمەشق پێشڕەوەییان بۆ کردبوو.

بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق، دەبێت هەموو هێزە چەکدارەکان، لە بەرەکانی بەریەککەوتن دوور بکەونەوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جێگەیان بگرنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.