ڕاستەوخۆ

تورکیا 432 جار بەهۆی پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕین لەلایەن دادگای ئەوروپاوە سزا دراوە

reset font size increase font size

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تورکیا بەهۆی بەرتەسککردنەوەی مافی ئازادیی ڕادەربڕین و پێشێلکردنی بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، ڕووبەڕووی هەزاران بڕیاری یاسایی بووەتەوە.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووریی تورکیا، هەزاران بڕیاریان دژی بەرتەسککردنەوەی مافی ڕادەربڕین لە تورکیا دەرکردووە.

بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا  432 جار تورکیای بە پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕین مەحکوم کردووە.

هاوکات، دادگای دەستووریی تورکیا تەنها لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2026، نزیکەی چوارهەزار و 896 بڕیاری هاوشێوەی دەرکردووە. زۆرترین پێشێلکاریی لە ساڵی 2018دا تۆمارکراوە کە 40 بڕیاری نێودەوڵەتی بووە. 

مادەی 10ـی پەیماننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، "دەبێت هەر مرۆڤێک ئازاد بێت لە دەربڕینی بیروڕاکانی بە بێ دەستوەردانی حکومەت". بەڵام ئەم ئامارانە ئاماژە بەوەدەکەن، تورکیا بەردەوام ئەم بنەمایەی پشتگوێ خستووە.

تەنها لە ماوەی پێنج ساڵدا، واتە لە نێوان 2018 بۆ 2022، تورکیا 145 جار لەلایەن دادگای ئەوروپاوە بەهۆی ئەم پێشێلکارییەوە سزادراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.