ڕاوێژکاری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتهكهی دەیەوێت یەکگرتنی نێوان هەسەدە - حکومەتی کاتیی خێراتر جێبەجێ بکرێت.
زەکی ئاکتورک، لەمیانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی وەزارەتی بەرگری وتی، چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن و دەیانەوێت پڕۆسەی یەکگرتنی نێوان هەسەدە - حکومەتی کاتیی لە چوارچێوەی یەک نەتەوە و یەک سوپا و یەک دەوڵەتدا بێت، هەروەها هەڕەشەی ئەوەش دەکات ئامادەکاری خۆیان دەکەن لە چوارچێوەی ئەگەری ڕوودانی مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان هێرش ئەنجامبدەن.
ئەم قسانەی ئاکتورک، دوای ئەوە دێت لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی لە 30 کانونی دووەمی ئەمساڵدا پڕۆسەی یەکگرتنی هێزەکان دەستیپێکردووە.