ڕاستەوخۆ

توركیا ده‌یه‌وێت ببێته‌ نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌مریكا و ئێران

reset font size increase font size

ئاژانسی سی ئێن ئێنی تورکی بڵاویکردەوە، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، دەیەوێت نێوەندگیریی لە نێوان ئێران - ئەمریکادا بکات و هەردوو وڵات بگەڕێنێتەوە بۆ مێزی گفتوگۆکان.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەکە لە میری قەتەر، پاشای سعودیە و سەرۆکی کوەیت و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئورسولا ڤۆندەرلەین، دۆخی ناوچەکەی تاوتوێ کردووە.

ده‌شڵێت، ئه‌ردۆغان جەختی لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران - ئەمریکا کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە بارگرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لەمە زیاتر پەرە نەسێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.