كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمی یه‌كێك له‌و سێ منداڵه دۆزرایەوە كه شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه‌وته ناو ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گ و چاره‌نووسیان نادیار بوو، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیش ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بن له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی چاره‌نووسیان نادیاره.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، هه‌ر له ساتی ڕووداوه‌كه‌وه ته‌واوی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له سنوری سۆران هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆئه‌وه‌ی كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن چاره‌نووسیان نادیاره.
گوتیشی، چه‌ند ڕێڕه‌وێكمان دروستكردووه بۆئه‌وه‌ی حه‌فاره بتوانێت له ئاوه‌كه نزیك بێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنه‌ی ڕووداوه‌كه تێیدا ڕوویداوه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین به قوڵایی ئاوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی گرفتی دروستكردووه ئه‌وه‌یه، له ئێستادا شه‌پۆلی ئاوه‌كە زۆرە و ئاوه‌كەش لێڵە، ئه‌وەش كاره‌كانی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سه‌خت كردووه.
شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێك به پێنج سه‌رنشینه‌وه كه‌وته ناو ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گە له سنوری سۆران، دوانیان ڕزگاریان بوو، ئه‌مڕۆش ته‌رمی كه‌سێكیان دۆزرایه‌وه كه منداڵێكی حه‌وت ساڵه و ناوی له‌وه‌ند خورشیده، به‌ڵام چاره‌نووسی دوانه‌كه‌ی دیكه‌یان نادیاره.