سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، ئەگەر ئێمە هێرشمان نەکردایەته سەر ئێران ئەوان دەیانکرد بۆیە دەستپێشخەر بووین و هێرشەکانیش لە ئێران فراوانتر دەکەین، دهشڵێ دهمانهوێت كهسێك ببێته سهرۆك له ناو ئێراندا بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فرێدریک مێرتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد و رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە ئێرانیەکانمان کوشتووە و لە ئێستادا ئێران هێزی ئاسمانی نەماوە.
گوتیشی، ئهگەر من نەبوومایە ئێران دهبووه خاوەن چەکی ئەتۆم، ئێستاش ئێران نزیکە لەوەی سەکۆی هەڵدانی موشەکیان نەمێنێت .
ترەمپ باسی لهوهكرد، دەیانەوێت دەسەڵاتی ئێران بگەڕێنینەوە بۆ خەڵک و هەندێ لەو کەسانەی سەرکردایەتەی ئێرانیان دەوێت کەسانی باشن، "بەڵام دەمانەوێت کەسێک بێت خەڵک خۆشیان بوێت ولەگەڵیان بێت ".
دەربارەی هێرشی ئێران بۆسەر وڵاتانی کەنداو گوتی، ئێران کهسانی خراپ سەرکردایەتی دەکەن بۆیە بەم جۆرە هێرش دەکەنه سەر دراوسێکانیان.
گوتیشی، ئەڵمانیا زۆر هاوکارمان بووە لەم جەنگەدا، بەڵام لە بەریتانیا نیگەرانم، ههروهها ئیسپانیاش هاوكاری نهكردوون، بۆیه، سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ دەبڕن.