ڕاستەوخۆ

ترەمپ؛ لە هەوڵی ڕووخاندنی ڕژێمەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران

reset font size increase font size

لە کاتێکدا جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە حکومەتی ئێران لە مانگێک نزیک دەبێتەوە، ئاماژەکان بۆ ئەگەری گۆڕانکاریی لە ئامانجە راگەیەنراوەکانی دۆناڵد ترەمپ، زیاتر بەدیدەکرێن.

ترەمپ کە لە سەرەتاکانی جەنگەوە، جەختی لەسەر گۆڕینی رژیمی ئێران دەکرد، ئێستا وا دەردەکەوێت بژاردەی دەستکەوتی ئابووری و کۆنتڕۆڵکردنی وزەی، خستبێتە پێشینەی ئامانجەکانی. ئەمەش، گومان لەسەر جدییەتی پرسی گۆڕینی ڕژێم لەم وڵاتە دروست دەکات.

هەرچەندە ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا، وەک پەکخستنی ژێرخانی بەرگریی و توانا موشەکییەکانی ئێران، تا ڕادەیەکی زۆر بەدیهاتوون، بەڵام ترەمپ چاوی لە دەستکەوتێکی دارایی گەورەیە. سەرۆکی ئەمریکا، باس لەوە دەکات، تاران خەڵاتێکی نایابی نەوت و گازی پێشکەش کردووە. ئەو پێیوایە، لە هەر ڕێککەوتنێکی کۆتاییهێنان بە جەنگ، دەبێت دەستڕاگەیشتنی ئەمریکا بە بەشێکی بەرچاوی نەوتی ئێران گەرەنتی بکرێت.

سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، ساڵی 1987 رایگەیاندبوو، پێویستە واشنتن وەک وێستگەیەکی نەوتی سەیری ئێران بکات و لە بری شەڕی بێسوود، ڕاستەوخۆ دەست بەسەر سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی وزەی ئەو وڵاتەدا بگرێت.

ئەم ڕوانینەی ترەمپ، کە ڕیشەی بۆ هەشتاکان دەگەڕێتەوە، خواستی ترەمپ بۆ مامەڵەیەکی بازرگانی زیاتر ئاشکرا دەکات. ئەمەش دەکرێ پێچەوانەی ئەو بانگەشانە بێت، وەک هۆکار یان بیانووی بەرپابوونی جەنگ دەبیستران.

لەگەڵ ئەوەی هەوڵ یان هانی ئەوە دەدرێت، ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران بکرێتە ئامانجی کۆتایی ئەم جەنگە، بەڵام پێدەچێ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی وزە و دارایی جا لە هەر ڕێگەیەکەوە بێت، لە گۆڕانکاریی سیاسیی نێوخۆی ئێران، بۆ ترەمپ گرنگتر بێت. کۆشکی سپیش ڕایگەیاندبوو، هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا جدییە و ئەگەر تاران لەسەر مێزی گفتوگۆ داواکارییەکان جێبەجێ نەکات، ئامادەیە "دۆزەخێکی ڕاستەقینە" بەرپا بکات و تەواوی کەرتی وزەی ئەو وڵاتە ئیفلیج بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.