دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی تروس شۆسیال ئاماژەی بەوەکردووە، دەیەوێت کارتێکی دیکەى فشارەکان بۆ سەر ئێران بەکاربهێنێت و گەمارۆی گشتگیری دەریایی بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت و هەناردەکردنی نەوت بوەستێنێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، گەمارۆی دەریایی هاوشێوەی ڤەنزوێلا نوێترین کارتی براوەی دۆناڵد ترەمپە دژی ئێران و پێشتر ئەم جۆرە گەمارۆیە بووەتە هۆی ئیفلیج کردنی سەرجەم کەرتە ئابورییەکانی ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ و ئەم کارتی فشارەش بۆ خنکاندنی ئابوری ئێران و بڕینی هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتانی وەک هیندستان و چین ئەنجامدەدرێت.
ئەم هەوڵەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، دانوستاندنەکانی دۆینێی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد بەبێ ئەنجام و هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک کۆتایی پێهات و لایەنی ئێرانی ئەمریکییەکانی بە زیادەڕۆیی لە داواکارییەکانیان تۆمەتبار کردووە و ئەمریکاش دەڵێت، ئێران مەرجەکانی ئەمریکا پەسەند نەکردووە.
