ترەمپ، هەڕەشەی بەکارهێنانی سوپا دژی ئێران دەکات و دەڵێت، ئەگەر هێرشمان نەکردایە سەر ئێران، دوای هەفتەیەک دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردەکانی ئەمریکا لاتین ڕایگەیاند، ئێران ڕووبەڕووی گورزێکی قورسی هێرشەکانی ئەمریکا بووەتەوە.
گوتیشی، له سێ رۆژدا 42 کەشتیی جەنگی ئێرانیان تێکشکاندووە و لە ئێستاشدا سوپای ئەمریکا زۆر بەهێزترە لە جاران، دەیانەوێت سوپا دژی ئێران بەکاربهێنن.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات ڕێژەی قوربانییەکان کەمبکاتەوەو لهوهش زیاتریان بهدهستهێنا كه پلانیان بۆ دانابوو.