ڕاستەوخۆ

ترەمپ داوای 87 ملیار دۆلار بۆ شەڕی ئێران دەکات

reset font size increase font size

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوای بودجەیەکی بەپەلە و نائاسایی بە بڕی زیاتر لە 87 ملیار دۆلار لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی دەکات، کە بەشە هەرە زۆرەکەی بۆ تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران تەرخان دەکرێت.


ئەم داواکارییەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت کە پێشتر کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی لە دژی سەرکێشییە سەربازییەکانی واشنتن لە دژی تاران پەسندکردبوو.

بەگوێرەی نامەیەکی فەرمی نووسینگەی بەڕێوەبردن و بودجەی کۆشکی سپی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، زۆربەی ئەم بودجەیە بۆ پڕکردنەوەی "پێداویستییە بەپەلەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەیە دەبێت کە لە 28ـی شوباتەوە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە.


 دابەشکاریی بودجە پێشنیارکراوەکە:

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە 67 ملیار دۆلاری ئەم بودجەیە بۆ وەزارەتی بەرگری (پێنتانگۆن) دەبێت و بەمشێوەیە دابەش دەبێت:


 21 ملیار دۆلار: بۆ کڕین و دابینکردنی تەقەمەنی.
 17 ملیار دۆلار: بۆ تێچووی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان.
 12 ملیار دۆلار: بۆ بەرنامە و پڕۆژە هەواڵگرییە نهێنییەکان.
 300 ملیۆن دۆلار: بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا کە لە کاتی شەڕەکەدا لاوازییان پێوە دیار بووە.

سێکتەرە ناناوەکییەکان:
جگە لە بەشە سەربازییەکە، پڕۆژەیاساکە بڕی 11 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیی جووتیارانی ئەمریکی و 1.4 ملیار دۆلاریش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلا لە ناوەڕاستی ئەفریقا لەخۆدەگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.