ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ئەمشەو شارستانییەتی ئێران بە تەواوی لەناودەچێت

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو ساتێکی یەکلاکەرەوە دەبێت لە مێژووی جیهاندا و پێده‌چێت شارستانییه‌تی ئێران كۆتایی بێت.

دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەمشەو شارستانییەتێکی تەواو لەناودەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە،" بەڵام لە هەمان کاتدا ئومێدی ئەوەی نیشانداوە کە ڕەنگە "شتێکی ناوازە" ڕووبدات.

ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی تره‌مپ بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ بە تارانی دابوو بۆ ڕێككه‌وتن و کردنەوەی گەرووی هورمز.

 ترەمپ پێشتر بە زمانێکی زبر هێرشی کردبووە سەر بەرپرسانی ئێران، ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکات دوای ئەوەی "رژێم بە تەواوی گۆڕدراوه."  ئێستا له‌گه‌ڵ سەرکردایەتییەکی نوێ كه‌ كه‌سانی ژیرترن لە گفتوگۆدایە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە ئەمشەو یەکێک دەبێت لە گرنگترین ساتەکانی مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهانه‌، کۆتایی بە "47 ساڵ لە چەوسانەوە، گەندەڵی و کوشتن" دێت.

 لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی: "خودا گەلی مەزنی ئێران بپارێزێت."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.