ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ئێران لەناودەبەین ئەگەر هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانمان

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران کەشتییەکانی وڵاتەکەی لە گەرووی هورمز بکاتە ئامانج، ئەوا لەناویان دەبەن و بە وێرانکردنی ئێران کۆتایی دێت.   

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی گوت، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان لە گەرووی هورمز، ئەوا ئێران لەسەر نەخشە دەسڕنەوە و وەڵامیان بۆیان زۆر توند خێرا و وێرانکەر دەبێت. 

دەربارەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران ترەمپ گوتی، ئێران نەرمیی زۆری لە دانوستانەکان بۆ ئاشتی نواندووە. 

جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا چەک و تەقەمەنی زۆر و پێشکەتووی بەراورد بە ماوەکانی ڕابردوو هەیە، بوونی ژمارەی زۆری هێزەکانی ئەمریکاش لەناوچەکە بەردەوامی دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.