سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كارێكی باش و نایابه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئێران كۆتایی دێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر كه‌مدا زیانی گه‌وره‌یان به ئێران گه‌یاندووه و هێزی ئاسمانی و ده‌ریاییان له ناوبردووه، ده‌شتوانن ژێرخانه‌كه‌ی له ناوببه‌ن.
گوتیشی، "ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین كارێكی باش و نایابه، ده‌بێت هه‌مووان له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران تێبگه‌ن، من نه‌مهێشت هۆڵۆكۆستێكی دیكه ڕووبداته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناتۆ وتیان به‌شداری شه‌ڕ ناكه‌ن، "هێرشمان نه‌كردایه، ئێران ده‌بووه خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم".