سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، گورزی كاریگه‌ر و به‌هێزیان له ئێران وه‌شاندووه، به‌ڵام هێشتا گورزه زۆر به‌هێزه‌كه‌یان نه‌وه‌شاندووه، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتیش ئاماده‌ن یارمه‌تی خه‌ڵكی ئێران بده‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی وتی، سوپایه‌كی به‌هێز و مه‌زنمان له جیهاندا هه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه گوزری كاریگه‌ر و به‌هێزمان له ئێران وه‌شاندووه و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان زۆر به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا گورزه زۆر كاریگه‌ر و به‌هێزه‌كه‌مان له ئێران نه‌وه‌شاندووه.
گوتیشی، هه‌ر چه‌نده نامه‌وێت جه‌نگه‌كه درێژه بكێشێت، به‌ڵام ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌وه باشتر و وردتر به‌ڕێوه‌ده‌چن كه دیارییكرا بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێ ده‌چێت چوار هه‌فته بخایه‌نێت.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و یارمه‌تیی ئێرانیه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، "له هێرشه‌كانماندا بۆ سه‌ر ئێران 49 كه‌سایه‌تیی باڵای ئه‌و وڵاته‌مان كوشتووه، ئه‌وه‌ش زۆر سه‌رنج راكێش بوو".
ده‌شڵێت، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانیان ده‌ستپێكرد دژی ئێران، چونكه هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان شكستیان هێنا، تاران ئاماده نه‌بوو ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت پێیان بدات، به تایبه‌تیی له باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.
هاوكات ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست رایگەیاند، لەئەگەری پێویستییدا، بژاردەی ناردنی هێزی وشکانی بۆ ناو خاکی ئێران، بە تەواوی رەت ناکاتەوە و ئه‌و بژارده‌یه له‌سه‌ر مێزه.