دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، بردنەدەرەوەی یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌ی ئێران، پرۆسەیەکی دژوار ده‌بێت.
له پۆستێكدا له تۆڕی ترووس سۆشیاڵ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسویه‌تی، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران، پێگه ئه‌تۆمییه‌كان وێران بوون، به‌و هۆیه‌وه ده‌ركردنی "تۆزی ئه‌تۆمی" قورس و درێژخایه‌ن ده‌بێت.
هه‌ر له‌و پۆسته‌یدا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی تووندی له میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی گرتووه و ده‌ڵێت، میدیا گه‌نده‌ڵه‌كان نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ڕێز له فڕۆكه‌وانه‌كانمان بگرن.
گوتوشیه‌تی، به‌شێك له میدیاكانی ئه‌مریكا "دۆڕاو"ن و به‌رده‌وام خه‌ریكی سوكایهتیكردنن.
ساڵی ڕابردوو، له ئۆپراسیۆنێكدا ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژهوه هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ئه‌وكات دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانیان به ته‌واوه‌تی خاپور كردووه.