ڕاستەوخۆ

تره‌مپ دواین مۆڵەتی دایە ئێران و هەڕەشەی بەرپاکردنی دۆزەخ دەکات

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی  تونددا هۆشداریی کۆتایی ئاڕاستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، کاتی ڕێککەوتن بەرەو تەواوبوون دەچێت و تەنیا 48 کاتژمێرتان لەبەردەم ماوە.

دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ، ئەو مۆڵەتە 10 ڕۆژییەی بەبیر هێنانه‌وه‌، کە پێشتر بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن و کردنەوەی تەنگەی هورمز دابووی بە ئێران.

سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا ئاماژەی بە بژاردەی قورس کردووە و ڕایگەیاندووە: کات بەرەو تەواوبوون دەچێت، 48 کاتژمێر ماوە پێش ئەوەی دۆزەخیان بەسەردا ببارێت.

پێشتر تره‌مپ ڕایگه‌یاند، لەسەر داوای ئێران، بە ئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕادەگرێت، مۆڵه‌ته‌كه‌ش تا کاتژمێر 8ـی شەو بەکاتی ڕۆژهەڵات ڕۆژی دووشەممە 6ـی نیسان 2026 دەبێت.

پێش ئه‌و مۆڵه‌ته‌ 10 ڕۆژییه‌، ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد، لە ئەگەری بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمز، ژێرخانی کارەبای ئێران بە ئامانج دەگرێت، ئێرانیش گوتی، ژێرخانی وزەی ناوچەکە دەکه‌ینه‌ ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.