دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران‌دا بگرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران‌دا بگرێت و ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری كۆنترۆڵكردنی دورگه‌ی خارک كرد، كه ناوندی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه "ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان، کاری دڵخوازی من، دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە، بەڵام هەندێک کەسی نەفام لە نێوخۆی ئەمریکا دەڵێن، بۆچی ئەم کارە دەکەیت؟ ئەوانە کەسانێکی نەفامن".
له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، تره‌مپ به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، دانوستانه‌كانیان به باشیی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
قسه‌كانی تره‌مپ هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێرشی زه‌مینیی بۆ سه‌ر ئێران و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، واشنتن به هه‌زاران سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه سه‌ربازییه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی جه‌نگدا، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، به جۆرێك نرخه‌كه‌ی به‌راورد به پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، 50% به‌رزبووه‌ته‌وه.