سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، ڕێبه‌ری نوێی باڵای ئێران به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان، ناتوانێت به‌رده‌وام بێت.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری نوێی باڵای ئێران، ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وانی به ده‌ستنه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه‌ش به‌ده‌ستنه‌هێنێت، بێگومان به‌رده‌وام نابێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیلیشدا دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، بڕیاری كۆتاییهاتنی جه‌نگ دژی ئێران، به هه‌ماهه‌نگیی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌درێت.
ده‌شڵێت، بۆ كۆتاییهاتنی جه‌نگ، هه‌مووشتێك له به‌رچاو ده‌گرن و پێویسته بزانن تا چه‌ند گۆڕانكاریی به دڵی ئه‌وان بووه.