دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، كه‌مێك كاتی زیاتریان ده‌وێت و ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌دا بگرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3ـی نیسانی 2026 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، بەکەمێک کاتی زیاتر، دەتوانن بەئاسانی تەنگەی هورمز بکەنەوە و دەست بەسەر نەوتەکەدا بگرن و سامانێکی زۆر کۆبکەنەوە.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گه‌رووی هورمز دەبێتە کانییەکی هەڵقوڵاوی نەوت بۆ هەموو جیهان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌شبینیی خۆشی بۆ كردنه‌وه و ده‌ستبه‌رداگرتنی گه‌رووه‌كه پیشاندا و ڕایگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سەرچاوەکانی وزەدا، دەرەنجامێکی گەورەی بۆ ئابووریی جیهان دەبێت.
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه، ئێران هاتوچۆی له گه‌رووی هورمز سنورداركردووه و ته‌نها ڕێگه‌به كه‌شتیی چه‌ند وڵاتێك ده‌دات له گه‌رووه‌كه‌وه تێپه‌ڕن.
ئه‌وه‌ش نرخی وزه و سوته‌مه‌نیی له جیهان به‌رزكردووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر نرخی خۆراك له جیهان دروستكردووه.
هه‌ر دوێنێش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریی دا له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و پێداویستییه‌كان، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له ناوچه‌كه.