دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕای گەیاند کە وابەستەیی بە گەرووی هورمز بەهۆی دروستکردنی ڕێگەی بەدیلەوە خەریکە کەم دەبێتەوە و هۆشداریی دا کە ئەگەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ژیرانە هەڵسوکەوت نەکات، ڕەنگە گەرووەکە گرنگیی ستراتژیکی خۆی لەدەست بدات.
ترەمپ لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دا کە ململانێ سەربازییەکانی ئێستایان لەگەڵ ئێران شەڕێکی گەورە نییە، بەڵکوو ململانێیەکی سنووردارە، و جەختی کردەوە کە لە ماوەی ئەم پێنج مانگەی ڕابردوودا توانیویانە ڕێگری لەوە بکەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەش کرد کە ئەگەر پێویست بکات، لەوانەیە زۆر بە زوویی ناوەندی «شاخی کولەنگ» (کوه کلنگ) لە نزیک نەتەنز بۆردوومان بکەن و تێکی بشکێنن.