دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە بڕیاری سەرۆکی حکومەت بۆ خەرجکردنی سەدا 20ـی داهاتی دەروازەکانی پشتە و شوشمێ، بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەڵەبجە، تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە و ژمارەیەکی زۆر لە گەڕەکە تازەکانی شارەکە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ نەکراوە.
سەرۆکی شارەوانیی شارەکەش دەڵێت، بەهۆی نەبوونی نەختینە لە بانکەکان، نەیانتوانیوە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ بکەن.