وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل وەک "تیرۆریی تاوانکارییانەی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە لوبنان" ناوبردووە.
ناوهێنانی ئەم کەسانە وەک دیپلۆمات لە کاتێکدایە، لە وێنە و پۆستەرە بڵاوکراوەکانی میدیا حکومییەکانی ئێراندا، ئەو کەسانە جلی سەربازیی سوپای پاسدارانیان لەبەردایە.
لە وێنە بڵاوکراوەکاندا ئاماژە بە ناوی سوپای مەهدی کراوە و مێژووی کوژرانی ئەو شەش کەسەش بۆ 8ـی مانگە گەڕێندراوەتەوە.