ڕاستەوخۆ

تاران هەڕەشەی بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەکانی تەلئەبیب دەکات

reset font size increase font size

سوپای پاسداران ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌یروت ئه‌وكات ئه‌وانیش هه‌موو باڵیۆزخانه‌كانی ته‌لئه‌بیب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

پێشتر  سوپای ئیسرائیل 24 کاتژمێر مۆڵەتی بە هەموو نوێنەرایەتی ئێران لە لوبنان دابوو بۆ ئەوەی وڵاتەکە بەجێبهێڵن، هۆشداریشیدا دوای تەواوبوونی وادەکە دەبنە ئامانجی ڕاستەوخۆ.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بە زمانی عەرەبی ڕایگەیاند "هەرجۆرە ئامادەبوونێکی نوێنەرایەتی ڕژێمی ئێران لە لوبنان قبوڵ نەکراوە"، جەختیشی کردەوە هێزەکانی ئیسرائیل دوای تەواوبوونی وادەکە لە هەر شوێنێک بیان دۆزنەوە  دەیانکەنە ئامانج.

هاوكات لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆیدا، ئەفیغای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هۆشداریدایە نوێنەرایەتی ڕژێمی ئێران لە لوبنان کە دەستبەجێ لەو وڵاتە بچنە دەرەوە  پێش ئەوەی بکرێنە ئامانج و جەختیشی کردەوە "دوای 24 کاتژمێری داهاتوو، هیچ شوێنێکی ئارام بۆ ئەوان لە لوبنان نامێنێت".

له‌ به‌رانبه‌ریشدا سوپای پاسدارانی ئێران دڵنیایدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌یروت به‌ ئامانج بگیرێت ئه‌وانیش ته‌واوی باڵیۆزخانه‌كانی ئسرائیل به‌ ئامانج ده‌گرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.