حکومەتی ئەڵمانیا بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئاکرێ، کۆنترین کەنیسەی قەزاکە نۆژەن دەکەنەوە.
سەرپەرشتیاری ئەو ڕێکخراوەی کارەکەی لە ئەستۆ گرتووە دەڵێت، ئەڵمانیا پاڵپشتی دارایی نۆژەنکردنەوەکە دەکات و دەمانەوێ پارێزگاریی لە مانەوەی کەنیسەکە وەک شوێنەوارێکی دێرین بکەین و دەرفەتی کاریش بۆ گەنجانی سنورەکە بڕەخسێنین.