ڕاستەوخۆ

بە دوو مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگایەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە خەلیفان

reset font size increase font size

درەنگی شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو، بە دوو مووشەک هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە دەکەوێتە دۆڵی ئالانەی سەر بە قەزای خەلیفان. هێرشەکە زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

ئەم هێرشە نوێیە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی ئاڵۆزی ئەمنیدا تێدەپەڕێت.

بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرت و ئامارەکانی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی، لە دوای دەستپێکردنی گرژی و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەرێمی کوردستان بووەتە ئامانجی سەرەکیی تۆڵەسەندنەوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە عێراق.

ڕێکخراوی سی پی تی ئاشکرای کردووە، کە لە سەرەتای ئەم ئاڵۆزییانەوە تاوەکو ئێستا، 751 هێرشی جۆراوجۆری مووشەکی و درۆنی کراوەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم شەپۆلە بەردەوامەی هێرشەکان تەنها بنکە و بارەگا جیاوازەکانی نەکردووەتە ئامانج، بەڵکو زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی سڤیلیش گەیاندووە، بە شێوەیەک کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 22 کەس و برینداربوونی 112 کەسی دیکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.