ڕاستەوخۆ

بە تۆمەتی پیسبوونی ژینگە دوو كارگه‌ ڕووبه‌ڕووی دادگا كرانه‌وه‌

reset font size increase font size

بە تۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش له‌ سنووری عه‌ربه‌تی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی دوو كارگه‌ دران به‌ دادگا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، دوو کارگە لە سنوری ناحیەی عەربەت ڕێکاری یاسایی لە دژیان گیراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئەو بۆنەی لە هەوادا بڵاویانکردووەتەوە و بوونەتە بێزارکردنی هاوڵاتیان.

ده‌شڵێ، لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ كارگه‌كان ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.