فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی کۆماری عەرەبیی سووریا.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سوریا دێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق، دۆسیە ئەمنییە هاوبەشەکان، بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.