ڕاستەوخۆ

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان: جگە لە بەنداوی دەربەندیخان 23 بەنداوی دیکەش سەرڕێژ بوون 

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ بەنداوی دەربەندیخان سەرێژ بوو، بەمەش بووە دووەمین گەورەترین بەنداو کە ئەمساڵ سەرڕێژ بکات لە دوای بەنداوی دهۆک.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەنداوە گەورەکان، بەنداوەکانی دوکان و گۆمەسپان ماون پڕبن دەشڵێت، بەنداوی گۆمەسپان ئەمساڵ سەرێژ نابێت، چونکە نوێیە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزبووەتەوە، بە نزیکەیی چوار مەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەم بەنداو کە سەرڕێژ بوو بەنداوی دهۆک بوو، دووهەمیش بەنداوی دەربەندیخان، بە کۆی گشتیش 23 بەنداوی گەورە و بچووک و مامناوەند لە هەرێمی کوردستان سەرێژیان کردووە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی لە ماوەی ڕابردوودا، ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئاستی ئاو لە زۆربەی بەنداو و گۆماوەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.