بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییانی شارەکە بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند که بەهۆی ئەوەی سبەینێ پێنجشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دوا ڕۆژی لێخۆشبوونی ڕێژەی لەسەدا ٥٠ی قەرزی کۆنی کارەبایە، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تا سەعات ٩ی شەو کراوە دەبن و بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی قەرزەکان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەم دەرفەتە ماوەیە کەڵک وەربگرن بۆ پێدانی قەرزی کارەبا و سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی حکومەت پێش ئەوەی ماوەکەی کۆتایی پێ بێت.