لە سنوری سۆران، هەورە بروسکە لە سێ پێشمەرگەیدا و بەهۆیەوە برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەدەستهاتووی پەیامنێری نوچە تیڤی لە سەرچاوەیەک، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چیای حەسەن بەگ لە سنووری ئیدارەی سۆران، هەورە بروسکە لە سێ پێشمەرگەیدا و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کران.
سەرچاوەکە بە پەیامنێری نوچە تیڤی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەر سێ پێشمەرگەکە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، دۆخی تەندروستیان جێگیرە.