به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، بەهۆی نزیکیی شوێنی بیناکەیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیان به بیناكه‌یان گه‌یشتووه و مه‌ترسییش له‌سه‌ر ژیانی كارمه‌نده‌كانیان دروستبووه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، سوپای پاسداران و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی، چه‌ندین جار به موشه‌ك و درۆن هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر هه‌ولێر، به تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه و به‌هۆیه‌وه بێجگه له زیانه گیانییه‌كان، زیانی مادی و مه‌ترسیشی له‌سه‌ر شوێنه‌كانی نزیك له فڕۆكه‌خانه‌كه دروستكردووه.