ڕاستەوخۆ

بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی لە بەرازیل 25 کەس گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

 

بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە لە باشوری رۆژهەڵاتی بەرازیل 25 کەس گیانیان لەدەستدا، دەیان کەسیش بێسەروشوێنبوون.

بە تەنیا لە هەرێمی ژویز دێ فۆرا نزیکەی 400 کەس ئاوەرە بوون، شوێن، خۆراک، جلوبەرگ و ئاوی خواردنەوەی گونجاویان نییە.

لویز لولا داسیلڤیا، سەرۆکی بەرازیل دۆخی کارەساتی راگەیاندووە و دەڵێت، تیمی گەڕۆکی گەورەمان ناردووەتە ناوچە کارەساتبارەکان و هەوڵی بینادنانەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان دەدەن.

پارێزگاری شارەکەش دۆخەکە 'خەمبارترین' کات ناودەبات و دەڵێ، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوی ئەرکەکەمدا، کاتی وەها ناخۆشم نەدیوە، سێ رۆژ پرسەی گشتی لە ناوچەکە رادەگەیەنین.

لە دوێنێوە پەیمانگای پێوانەی بەرازیل هۆشداریی بارانی بەخوڕ و مەترسیی دروستبوونی لافاوی لە رێ دییۆ جانیرۆ و 13 هەرێمی دیکەی راگەیاند بوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.