ڕاستەوخۆ

بەهۆی بەفربارین ڕیگای 93 گوندی پارێزگای وان داخران

reset font size increase font size

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای 93 گوندی سەر بە پارێزگای وان داخراون و ئەمەش کاریگەریی لەسەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی گوندەکان دروستکردووە.

دەشڵێت، لە بەرەبەیانی دۆینێ واتا 12ـى نیسانی 2026ـەوە شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ڕووی لە ناوەند و سەرجەم شارو شارۆچکە و گوندەکانی سەر بە پارێزگای وان کردووەو شەپۆلەکە تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

ئاشکراشیکردووە، لە ناوچەی میکس ڕێگای 14 گوند و لە ئەلباک 9 گوند، لە شاخ ڕێگای 12 گوند، لە ئەردیش ڕێگای 9 گوند، لە گەڤاش 4 گوند، لە پاییزئاوا 28 گوند، لە مورادییە 7 گوند و لە سەرای ڕێگای گوندێک داخراوە و دانیشتوانی گوندەکان ناتوانن هاتوچۆ بکەن.

هەر دۆینێ شەپۆلێکی نوێی بەفر بارین ڕووی لە باکوری کوردستان کرد و بەهۆیەوە ڕێگای نێوان چەندین گوندی پارێزگا وان داخران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.