بەرێوەبەرایەتی شارەدێی دێرەلوک هۆشداری بەپەلە ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە ماڵ و پڕۆژەکانیان لەنزیک ڕووباری '' سپنە'' یە، چونکە مەترسیدارە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی دێرەلوک دەڵێت، بەهۆی باران بارینی زۆر و بەخوڕ مەترسی لەسەر بەنداوی ''مای'' کە دەکەوێتە سەر رووباری سپنە هەیە کە بتەقێت.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا، داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن، کە ماڵ و پڕۆژەکانیان لە نزیك رووباری سپنەیە، لەوپەڕی وشیاریدا بن و ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی رێگری لە هەر رووداوێکی دڵتەزێن بکرێت .