بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە کەرکوک، کە بە سیستمی غاز کاردەکەن گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی نیسانی 2026، پەیامنێری نوچە تیڤی ڕایگەیاند، لەبەردەم وێستگەی غازی کەرکوک، بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی گردبوونەوە داوای زیادکردنی وێستگەکانی دابەشکردنی غازیان کرد و دەشڵێن، کاتێکی زۆر لە نۆرەدا بەفیڕۆ دەدەین.
دەشڵێن، هاوشێوەی پاسەکانی گواستنەوە، دەروازە و شوێنی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە، تاوەکو بتوانن بەبێ گرفت و لە کاتێکی کەمدا غاز وەربگرن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.