خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕەتیدەکەنەوە کارەبا بە هاوڵاتیان بدەن و ده‌ڵێن چه‌ند مه‌رجێكمان هه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فازڵ عومەر قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بەگوێرەی خشتەیەک پابەند دەکرێن بە دابینکردنی کارەبا بە هاوڵاتییان له دووكاتی جیاوازدا له چواری ئێواره بۆ یه‌كی شه‌و، هه‌روه‌ها چواری به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر پێنج و 30 خوله‌كی به‌یانی.
نەبەز مەجید نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگه‌یاند، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان مەرجیان هەیە، مەرجی سەرەکییان ئەوەیە شایستە داراییەکانی ڕابردوویان بۆ هەژمار بکرێت، کە پەیوەستە بە ڕووداوەکەی 27ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، کاتێک زیاتر لە هه‌شت کاتژمێر کارەبایان دابین کرد و پڕۆژەی ڕووناکی ئامادە نەبوو پارەکەیان بۆ خەرج بکات.
به‌هۆی پرۆژه‌ی رووناكییه‌وه كه كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابینكرد، كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان راگیرا، به‌ڵام له‌كاتی رووداوه نه‌خوازراوه‌كاندا پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه و حكومه‌ت داوا له مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.