ڕاستەوخۆ

بەشی زمانی کوردی لە وڵاتی چین کرایەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هاوکاریی زانکۆی سەلاحەدین، بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی دێراساتى بیانی پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە، کە ئەمە یەکەم بەشی زمانی کوردییە لە تەواوی ئەو وڵاتەدا دەکرێتەوە.

بەپێی پلانی ئەکادیمی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، بۆ یەکەم جار 12 خوێندکار لەو بەشە ناویان تۆمار کراوە و بڕیارە ساڵانە لەنێوان 10 بۆ 20 خوێندکاری چینی وەربگیرێن.

پرۆگرامی خوێندنەکە بە جۆرێکە کە خوێندکاران سێ ساڵی یەکەم بە زاراوەی سۆرانی و ساڵی چوارەمیش بە زاراوەی کرمانجی دەخوێنن.

هەروەها ئامانج لەم هەنگاوە دروستکردنی پردێکی ئەکادیمی و کەلتوورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و چین، لەگەڵ دانانی پلانیش بۆ هێنانی خوێندکارە چینییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان لە ژینگەی ڕاستەقینەی زمانەکەدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.