وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگهیاند، پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، مۆسكۆ له رووی ههواڵگرییهوه هاوكاری تارانی كردووه.
جۆن هیلی وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەکرد، زانیارییەکانیان دەیسەلمێنن ڕوسیا هێزە ئێرانییەکانی لە بوارەکانی درۆن و جەنگی ئەلیکترۆنیدا ڕاهێناوە.
دهشڵێ، دەستی شاراوەی ڤلادیمێر پوتین لە ناو ئێراندا کار دەکات و دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم گرژییانەوە سەرنجی جیهان لەسەر جەنگی ئۆکرانیا لاببات، بەڵام ڕێگە بەم کارە نادرێت.
هاوكات ئهمڕۆ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بهریتانی بڵاویکردەوە، ڕوسیا درۆن، دەرمان و پێداویستی خۆراک ڕهوانهی ئێران دهكات و له دوای جهنگیشهوه بهرپرسانی ههردولا دانوستانی نهێنییان لە بارەی ڕادەستکردنی درۆن دەست پێکردووە.
له بهرانبهردا دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا، لە بارەی ناردنی درۆن بۆ ئێران ڕایگەیاندووە، ئهو ههواڵانه ڕاست نین و ساختهن.