ڕاستەوخۆ

بەریتانیا ستافی باڵیۆزخانەکەی لە تاران کشاندەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، سەرجەم ستاف و نێردە دیبلۆماسییەکانی لە ئێران کشاندەوە و داوا لە هاوڵاتیانیشی دەکات بەخێرایی ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەینراوێکدا، داوای لە هاوڵاتیانی کردووە بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران داخستووە و سەرجەم کارمەندانی وڵاتەکەی کشاندووەتەوە، بەزویی ئەو وڵاتە جێبهێلن.

بەریتانیا بە هاوڵاتییەکانی خۆی لە ئێران دەڵێت، لە کاتی بوونی هەرکێشەیەکدا ناتوانین هاوکاریتان بکەین.

هۆشدارییەکەی بەریتانیا لە کاتێکدایە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 27/02/2026ەوە هەریەکە لە وڵاتانی چین و کەنەدا، داوایان لە هاوڵاتیانی خۆیانکرد ئێران جێبهێڵن، هەرچی ئەمریکاشە داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بەخێرایی ئیسرائیل جێبهێڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.