ئاژانسی بی بی سی فارسی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران 107 کەس لە هێرشە موشەکییەکەی ئیسرائیل بۆسەر قوتابخانەی بنەڕەتی کچان لە میناب کوژراون.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، داواکاری گشتیی میناب ڕایگەیاندووە، توانراوە تەرمی 107 کەس لە کوژراوان لەژێر بینا ڕوخاوەکەی قوتابخانەکە دەربهێنرێت.
هاوکات پارێزگاری هورموزگانیش ڕایگەیاندووە، ژمارەی خوێندکارانی قوتابخانەکە لە دهوامی بەیانیان 170 خوێندکار بووە و تائێستا تەرمی 107 کەس دۆزراوەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دهڵێت، لهو شوێنه بنکەیەکی ناوەندی سوپای پاسداران بەئامانج گیراوە.