پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، پاراستنی ژینگە ئەرکی هەر تاکێکە و گەر هاوڵاتیان پارێزگاری لە ژینگە نەکەن ئەوا سزای یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
هۆشیار ئهحمهد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەرەو وەرزی بەهار و گەشتکردن و سەیران دەڕۆین بۆیە پاراستنی ژینگە لە ئەستۆی هەر تاکێکە و دەبێت هەموومان ژینگەکەمان بپارێزین.
گوتیشی، ئەو ژینگەیەی هاوڵاتیان بۆی دەچن دەبێت پارێزگاری لێبکەن، ئەگەر پابەند نەبن بە پاراستنی ژینگە ئەوا سزای یاسای بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.
داواشی له مامۆستایانی ئاینی كرد، ڕۆژانی ههینی له وتارهكانیاندا گرنگی به پرسی پاراستنی و ژینگە بدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ڕاگەیاندنی وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی، ئەوانەی پابەند نەبوون دەستگیرکراون و ڕووبەڕوویی دادگا کراونەتەوە.