بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان كۆببێته‌وه و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
فیراس موسلماوی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ـی نیسانی 2026، یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریی ده‌كرێت.
له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ڕۆژی 11ـی نیسانی 2026، به‌گوێرەی ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌و پێیه‌ش ڕۆژی 26ـی نیسان واده‌كه كۆتایی دێت.
پێشتر، هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان به كۆی دەنگیی هه‌ر 12 سه‌ركرده‌كه‌ی، نوری مالیكیان كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام ڤیتۆكه‌ی كۆشكی سپی پرسه‌كه‌ی په‌كخست.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ناكۆكیی توندی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و سوربوونی نوری مالیكی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه له ناو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی گرفتی بۆ دروستبووه.
لایەنەکانی چوار چێوەی هەماهەنگی، بڕیاریانداوه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌كه پێشنیازكراون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌شت دەنگ لە کۆی 12 دەنگی سه‌ركرده‌کانی چوارچێوه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به فه‌رمیی ده‌بێته كاندیدی شیعه‌كان بۆ پۆستەکە.