ڕاستەوخۆ

بڕیارێکی نوێ لە تورکیا؛ لیژنە پەرلەمانییەکان لە ماوەی پشووشدا کۆدەبنەوە

reset font size increase font size

بڕیاری بەردەوامبوونی کارەکانی ژمارەیەک لیژنەی پەرلەمانی تورکیا (TBMM) لە ماوەی پشووی فەرمی و راگرتنی کاتیی دانیشتنەکاندا، لە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرایەوە و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئەو بڕیارانەی لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، پەرلەمان بڕیاریداوە چەند لیژنەیەکی سەرەکی لە ماوەی پشووی هاوینەی پەرلەماندا لە کارەکانیان بەردەوام بن و کۆبوونەوەکانیان رانەگرن.

ئەم بڕیارانە لە دانیشتنی ژمارە 110ی کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا لە 14ی تەممووزی ئەمساڵدا (2026) پەسەند کرابوون.

ئەو لیژنانەی لە ماوەی پشوودا کار دەکەن:

لیژنەی دەستوور (Anayasa Komisyonu)

لیژنەی هاوبەشی ئەندامانی لیژنەی دەستوور و داد (Karma Komisyon)

لیژنەی سکاڵاکان (Dilekçe Komisyonu)

لیژنەی هاوبەشی سکاڵاکان و لێکۆڵینەوە لە مافەکانی مرۆڤ

لیژنەی یەکسانیی دەرفەت بۆ ژنان و پیاوان (KEFEK)

لیژنەی پلان و بودجە (Plan ve Bütçe Komisyonu)

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە مافەکانی مرۆڤ (İnsan Haklarını İnceleme Komisyonu)

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان