گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، بڕیاری زیادكردنی 20%ی باج لهسهر كارت، كۆمپانیاكانی هێڵی ئینتهرنێت له كوردستان ناگرێتهوه.
دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باج لە هەرێمی کوردستان تەنیا کۆمپانیاکانی کۆڕەک، ئاسیاسێڵ و زەین دەگرێتەوە، چونکە مۆڵەتی کارکردنیان لە بەغدادە.
دەشڵێت، لە هەرێمی کوردستان 35 کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێتی وایفای و کێبڵ هەن، ئەوان بۆ كاركردنیان گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومهتی هەرێمی کوردستانە و بڕیارەکەی وهزارهتی گواستنهوهی عێراق نایانگرێتەوە.
دوێنێ وەزارەتی گەیاندنی عێراق بە فەرمی کۆمپانیاکانی پهیوهندی و هێڵی ئینتەرنێتی لە زیادکردنی 20%ی باجی سەر خزمەتگوزارییەکانیان ئاگادارکردەوە.