ڕاستەوخۆ

بڕوانامەی ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی قبوڵکرا

reset font size increase font size

 

نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لەگەڵ د. محەممەد عەبدولڕەحمان تورک، وەزیری پەروەردە و شاندی یاوەری کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە چارەنووسی خوێندکارانی ناوچەکە تاووتوێ کراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی پارێزگاری حەسەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بڕیارێک کراوە کە ڕێگە بەو خوێندکارانە دەدات کە پەیڕەوی پرۆگرامی خوێندنی (مەنهەج)ی خۆبەڕێوبەرییان کردووە، بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی بڕوانامە گشتییەکاندا (قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی) بکەن.

 ئەم هەنگاوەش بەپێی پێوەرە نیشتمانییەکان و لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە دەبێت کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا واژۆ کرابوو.

نوورەدین ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ددانپیانانی بڕوانامەکانی خۆبەڕێوبەری کراوەتەوە.

هاوکات لایەنەکان هاوڕابوون لەسەر دەستەبەرکردنی بەڕێوەچوونێکی ئارام و بێگەرودی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان لە پارێزگای حەسەکە، بە شێوازێک کە دادپەروەری و یەکسانیی دەرفەتەکان بۆ سەرجەم خوێندکاران بەبێ جیاوازی دابین بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.