کاتژمێر ١٢:٢٥ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلە بە ڕێختەر و بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە لە سنوری قەزای پێنجوێن و ناوچە سنورییەکان بە توندی هەستی پێکراوە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.