ئەمڕۆ لە جنێڤ گەڕێکی دیکەی دانووستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت و دۆناڵد تره‌مپیش بە زۆر گرنگ وەسفی دەکات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ناو فڕۆكه‌ی سهرۆكایهتیهوه به رۆژنامه‌نوسانی وت: به ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی جنێڤ ده‌كات له‌نێوان شاندی ئێرانی و ئه‌مریكیه‌كان، كه له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گرنگ به‌ڕێوەده‌چێت.
وتیشی: ئه‌م خوله‌ی دانوستانه‌كان زۆر گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له شاری جنێڤی سویسرا خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن به نێوه‌ندگیریی عومانیهكان به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش ئیسماعیل به‌قایی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: له خولی ئه‌مجاره‌ی دانوستانه‌كاندا به وردی گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی زۆر گرنگیی نێوان هه‌ردوولا، به تایبه‌تیی پرسی ئه‌تۆمیی.