به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به درۆن هێرشكرایه‌وه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ش له شاره‌كه بیسترا.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منیی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به درۆن هێرشكراوه‌ته‌وه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌غداد و سیستمی به‌رگریی نەیتوانیوە درۆنەکان تێکبشکێنێت، هه‌ر بۆیه راسته‌وخۆ دیواری بینای باڵیۆزخانه‌كه‌ی پێكاوه و دووكه‌ڵ له شوێنه‌كه بینراوه، به‌ڵام ئاماژه به هیچ زیانێك نه‌كراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی دیكه له شاره‌كه بیستراوه.
شه‌وی ڕابردووش دووجار به درۆن و موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد.
هاوكات فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداد ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه گوایه بینای بانكی ناوه‌ندیی عێراق له به‌غداد به ئامانجگیراوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له ڕۆژی 28ی شوبات، ئه‌و گروپانه‌ی خۆیان به مقاوه‌مه‌ی عێراقی ده‌ناسێنن به به‌رده‌وامیی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه و شوێنه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان.